زاری کرمانجی :
وەزارەتی پێشمەرگە ڕەزامەندی وەزارەتی بەرگریی عێراقی وەرگرتووە بۆ وەرگرتنی چەند قوتابییەکی کوردی دەرچووی ئامادەیی،
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات کە دەرچووانی ئامادەیی دەتوانن فۆرمی کۆلێژی سەربازی ڕۆستەمی یە لە بەغدا پڕ بکەنەوە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لەئاگاداریەکدا باسی لەوە کردووە، خولی ئەفسەریی لە کۆلێژی سەربازی 1ی ڕۆستەمییە لە بەغدا بۆ دەرچوونی ئامادەیی دەکرێتەوە و لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە بە ئۆنلاین فۆرم پڕ دەکرێتەوە.
دوای ئەوە وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و باس لەوە دەکات بە هەماهەنگیی فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق، ڕەزامەندیی پێویست وەرگیراوە بە وەرگرتنی ڕێژەیەک لە هاووڵاتییانی کوردستان لە کۆلێژی سەربازی 1 ی ڕۆستەمییە لە بەغدا.”
وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە ئارەزوومەندان دەکات کە لەڕێگەی ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە بەشێوەی ئۆنلاین فۆرم پڕ بکەنەوە و چانسی وەرگیرانیش بەگوێرەی بەرزی نمرەیە و فۆرمەکان ئەمرۆِ 15 ی 10 چالاک دەبن و تا 25 ی ئەم مانگە هەر کەس ئارەزووی وەرگرتنی هەیە، دەتوانێت فۆرم پڕ بکاتەوە.”
مەرج و رێنمایەکانی خولی ١١٣ی کۆلێژی سەربازی رۆستەمیە
دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە بە شێوەی ئۆنلاین فۆرم
پربکەنەوە:
https://eformsmod.ur.gov.iq/?fbclid=IwAR3JKi6vxAacOzgBkfS3szr1KA80t_7Ipn9EwTD3uUOkYiqKBm0PoGSTWaE