وەیسی سەعید وەیسی
پارتی دیموکراتی کوردستان، لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پێشکەشی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد. ئەم جارەشیان ئاسۆی سەرکەوتنێکی گەورە دیارە، خەڵکی کوردستان حەکیمی ویژدانی خۆیان دەبن و بەدەنگەکانیان پێناسەی سەنگ وشکۆی پارتی دەکەنەوە، خەمی گەورە بەحزبی گەورە دەسپێرن.
پارتی لەژیانی سیاسیدا خاوەنی ئەزموون وحوکمڕانییەکی دەوڵەمەندە دەسکەوتی زۆر گەورەی بۆ کوردستانیان بەدەست ھێناوە، ئەمەش وادەکات کوردستانیان ویژدانی خۆیان ئاسوودە بکەن و پاداشتی رابردووی پڕ لەسەروەری پارتی بکەن، بە دڵنیایەوە تا خەڵکی کوردستان پشتگیری لەپارتی بکات، ھیچ ھێزێک ناتوانێت پارتی بچەمێنێت.
ڕابردوو سەڵماندی پارتی بەخوێن ناسنامەی نەتەوەیی گەلی کوردستانی پاراستوە، بۆ گەرەنتی پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان لەھەمووکات پێویست تر پێویستیمان بەھەبوونی پارتی ھەیە ، چونکە پارتی قەڵغانی پاراستنی مافەکانی خەلکی کوردستانە، ھەڵگری ئاڵاو ناسنامەو سەروەرییە نەتەوەییەکانە، کوردستانیان ئەو ڕۆژانەیان لەبیر ماوە چۆن لەکاتی چارەنووسازدا بەتەنھا پارتی لەھێلی پێشەوەی بەرگری مایەوە، ئامادەبووە بۆ پاراستنی خاک و میللەت، قوربانی بدات.
داستانەکانی (پردێ -سحێلا ) شەھیدی راستیەکانن، ھەر ئەمەش وای کردوە لەلایەن ناحەزانی دۆزی کورد زۆرترین دژایەتی بکرێت، بۆیەش لە پێناو داھاتووێکی باشترو وڵاتێکی ئارام وخۆشگوزەران خەڵکی کوردستان پارتێکی بەھێز ھەڵدەبژێرن.