زاری كرمانجی -سۆران:
وەزارەتی بەرگریی توركیا، كوژرانی ئەفسەرێكی باڵای وڵاتەكەی لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان و لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە “چنگی قفڵ” راگەیاند، كە هەفتەیەك لەمەوبەر بەسەختی برینداربو.
وەزارەتی بەرگریی توركیا لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی 12ی ئەم مانگە، لە كاتی رووبەڕووبوونەوەیەكی سوپای وڵاتەكەی لەگەڵ گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە ناوچەی زاپ، مینێك لەژێر پێی سەربازێك بەناوی بەهادر ردڤان تالای تەقییەوە و بەوهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، هەروەها عەقید عەبدوڵا جەم دەمیركانیش بە سەختی بریندار بوو.
ئەم شەڕ و پێكدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێكدایە، توركیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ و لە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەكانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە هەرێمی كوردستان بۆ سەر پێگەكانی پەكەكە دەستیپێكرد.