مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە ئایدا حەیدەریان ی تەمەن 31 ساڵ، لەلایەن هاوژینەكەیەوە بە چەقۆ كوژرا،
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو هاتووە “ئایدا دانیشتووی پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستانه و فەرمانبەری دەرمانخانەی مانگی سووری سنە بووە و چەندین جار لە لایەن ئارام زارعی بكوژەوە، توندوتیژی بەرامبەر كراوە و هەڕەشەی كوشتنی لێ كراوە،”
زراعی دوای كوشتنی هاوژینەكەی، بە هەمان چەقۆ هەوڵی خۆكوشتنی داوە، بەڵام بە زوویی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و چارەسەری بۆ كراوە و دواتر دەستبەسەركراوە و گواستراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوچەكە.
بەپێی ئامارەكان، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 19 ژن لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لەلایەن كەسوكاریانەوە بە پاساوی پاراستنی نامووس كوژراون.
































































