شەهلا ڕەشید- سۆران
بی بی سی فارسی، لە بڵاوكراوەیەكدا، ئاماژەی بەوەكرد” ساندرا، بە تۆمەتی كوشتنی كارمەندێكی كتێبخانە لە شارێكی ویلایەتی میزۆری، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرابوو، بەڵام دوای ئەوەی كە هیچ بەڵگەیەك سەلمێندراو نەبوو پاش 43 ساڵ زیندانی كردن ئازاد كرا.
لیكۆڵینەوەكانیش دەریانخست” هیچ بەڵگەیەك بۆ سەلماندنی ئەم تاوانە نەبووە و ئەمەی دەرنەخستووە كە ساندرا تاوانبارە بە كوشتنی ئەو كەسە، بە وتەی ئەفسەرانی پۆلیسیش” ئەم ئافرەتەی كە تۆمەتبار كراوە شەوی ئەنجامدانی تاوانەكە لای دایكی بووە كە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو.