” شنیار دژی هەنگاوەكانی چاكسازی كابینەی نۆیەم بووە و بەكارهێنراوە”
” قوباد دەیەوێت بە بەربژێركردنی شنیار چاكەی دەژایەتییەكانی بداتەوە”
ن/ خانزاد هاشم
پەنابردن بۆ دۆڕاوان قوبادو یەكێتی لە ئیفلاسی سیاسی رزگار ناكات
” شنیار دژی هەنگاوەكانی چاكسازی كابینەی نۆیەم بووەو بەكارهێنراوە”
” قوباد دەیەوێت بە بەربژێركردنی شنیار چاكەی دژایەتییەكانی بداتەوە”
ن/ خانزاد هاشم
لەناو لیستی بەربژێرانی یەكێتی ناوی (شنیار ئەنوەر) سەرنجی راكێشام، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گەڕانێكی خێرام كرد، بۆ ئەوەی بزانم ئەو ئافرەتە چی هەیە؟ چی لە هەگبە دایە؟ لەبەرچی بەربژێر كراوە؟ كێ لە پشت بەربژێر كردنی بووە؟. ئەو ئافرەتە چەندین ساڵە كوردستانی بەجێ هێشتووە، خۆی و هاوسەری كە ناوی (سەركەوت شەمسەددین)ە لە ئەمریكا دەژین، مێردی شنیار خۆی لەسەر لیستی نەوەی نوێ كاندید كردبوو بۆ پەرلەمانی عێراق، تا بۆی كرا لە دژی خواستی كورد لەبەغدا لەگەڵ چەند هاوئاوازێكی دیكە شەڕیان كردو ئەوەی توانییان كردیان و دواتریش وەك بەرزی بانان بۆی دەرچوو، واتە جگە لە زیانگەیاندن بە هەرێمی كوردستان نەیتوانی هیچ دەسكەوتێك بۆ كورد بەدەست بێنێت، لەبەرئەوەی مەبەستی خزمەت نەبووە. شنیاریش چەندین ساڵە لە ئەمریكا دەژیت، یەك رۆژ لەگەڵ كێشەو مەعاناتی هاووڵاتییاندا نەبووە، بە پێچەوانەوە لەسەر فەرمان و قسەی هەندێك بەرپرسی باڵای كوردستان كە دژە پارتین قسە دەكات و كاری كردووە، هەتا تەواوی ئەو دژایەتییانەی شنیار لە هەنگاوەكانی چاكسازی كابینەی نۆیەم پەیوەندی بە هەنگاوەكانی سەرۆكی حكومەتەوە هەبووە، بۆ نەهێشتن و بە تاڵان بردن و مافیاچییەتی، واتە لە هەرێمی كوردستانەوە بەرپرسی باڵای یەكێتی كە زیانمەندی یەكەمی نەهێشتنی گەندەڵی و بەردەوامی چاكسازیی بوونە، هاوكاریان كردووە تا ببێتە گوشارێك بۆ دەستبەردار بوون لە هەنگاوەكانی نەهێشتنی گەندەڵییەكان. لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت پێداگر بووە لەسەر بەربژێر كردنی ئەو ئافرەتە بۆ پەرلەمانی كوردستان. بەڵام بۆچی كەسێكی وەك قوباد تاڵەبانی ئەم پێداگیرییەی كردووە؟. لە كاتێكدا باش دەزانێت ئەو خاتوونە و هاوسەریشی هیچ سوودێكیان بۆ هەرێمی كوردستان و نەتەوەی كورد نابێ و نەبووە. بابەتەكە تەنها یەك شتە؛ قوباد تاڵەبانی پێیوایە باری خواربوویەوەی یەكێتی كە لە ئەنجامی سیاسەتی چەوتی قوباد و بافڵ سەرچاوەی گرتووەو شەقام ئامادە نییە وەك جاران دەنگیان پێ بدات، بە كەسێكی سەقەتی وەك شنیار راستی بكەنەوە. دەنا زانكۆكانی كوردستان دەیان و سەدان ئافرەتی لێهاتووی سیاسی لێیە، بۆ بەربژێر ناكرێن؟ سەدان كادیری بە توانای یەكێتی هەن لەناو ئۆرگانەكانی ئەو حزبەـ كە قوربانی زۆریان داوە بۆچی پشتگوێ دەخرێن؟ دەیان كچە شەهیدو ئەنفالكراو هەن بۆچی سەرانی یەكێتی دەرگایان بۆ واڵا ناكەن؟ ئایا ئیفلاسی سیاسی حزبێك كە خاوەن رابردوویێک و هەزاران شەهیدە، بە ئافرەتێكی نەشارەزای دژە كورد رزگار دەكرێت؟ بێگومان نەخێرو ئەنجامەكەشی دەبینین، دیسانەوە قوباد تاڵەبانی دەستی بە بەتاڵی لەبنی هەنبانەكە دێتە دەرێ.