شەهلا ڕەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی نەشتەرگەریی، دەڵێت”شێرپەنجەی كۆڵۆن یەكێكە لە نەخۆشییە باوەكان و لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ ڕوودەدات، بەڵام زیاتر پیاوان تووشی دەبن.
د. هێمن حسێن كاكەعەلی، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەرییەكانی هەرس، جگەر، پەنكریاس و قەڵەوی، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” نەخۆشی شێرپەنجەی كۆڵۆن، لە ئێستا زۆر باوە و پیاوان زیاتر تووشی دەبن، هەروەها بە زۆری ئەو كەسانە تووشی دەبن كە تەمەنیان 50 ساڵ بەرەو سەرەوەیە، بەڵام لە گەنجانیشدا ئەگەری ڕوودانی هەیە.
ئاشكراشیكرد” چەندین هۆكار هەن كە وا دەكەن كەسێك زیاتر ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆنی هەبێت، لەوانەش:
-تەمەن لەسەروو 50 ساڵەوە ئەگەری رتووشبوون زیاترە.
-بۆماوەیی خێزان، ئەگەر كەسێك لە خێزانەكەیدا تووشبووبێت ئەگەری ئەوە هەیە ئەندامانی دیكەش تووشی ببن.
-شێوازی ژیانكردن و خواردنە قووتونراوەكان، كەم خواردنی سەوزە و و میوە، قەڵەوی، جووڵەی كەم و وەرزش نەكردن، جگەرەكێشان و خواردنەوەی بڕێكی زۆری مادە كەحولییەكان.