زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
ڕاگەیاندنی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت ئاگاداریەكی بڵاوكردەوە و لە ئاگاداریەكەدا هاتووە، ئاگاداری گشت هاووڵاتییان و گەشتیارانی خۆشەویست دەكەین كەوا سنووری دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بەهۆكاری قیڕتاوكردنی ڕێگاكە، ڕۆژی دوو شەممە 22-7-2024 تاكو ڕۆژی سێ شەممە 23-7-2024 واتە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دادەخرێت و هەموو جۆرە هاتووچۆ و جموجۆلێكی گەشتیاری و بازرگانی لەم سنوورە ڕادەگیرێت.
هەر لە ئاگاداریەكەدا هاتووە ڕۆژی چوارشەممە 24-7-2024 دووبارە سنوورەكە دەكرێتەوە و هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.
































































