زاری كرمانجی-سۆران:
وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیێنێت، هەر قوتابییەکی 12ی ئامادەیی ناڕازییە لە نمرەکەی، فۆڕمی پەڵپ پڕبکاتەوە بۆئەوەی پێداچوونەوە بە وەڵامەکانیدا بکرێت.
بەپێی وەزارەتی پەروەردە، هەر قوتابییەکی 12ی ئامادەیی کە ناڕازییە لە نمرەکەی و پێیوایە ستەمی لێکراوە، دەتوانێت لە 21ی تەممووزەوە تاوەکو 25ی هەمان مانگ فۆڕمی پەڵپ پڕبکاتەوە بۆئەوەی پێداچوونەوە بە وەڵامەکانیدا بکرێت.
وەزارەتەکە دەڵێت، “دڵنیاتان دەکەینەوە، بە وردی لە پەڵپەکانتان دەکۆڵینەوە.”
كاتژمێر 20:00ی دوێنێ ئێوارە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی راگەیاند. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، “وەزارەتەکەمان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست جوانترین و شەفافترین پرۆسە بەڕێوەدەبات.”