زاری كرمانجی – سۆران :
شەوی ڕابردوو 19ـى تەممووز، تەرمی كچێكی تەمەن 23 ساڵان گەیندرایە پزیشكی دادی قەزای ڕانیەیە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاوی كردەوە “كچەكە ناوی (ل، هـ، ع) ە و لەدایكبووی ساڵی 2001 ڕانیە و دانیشتووی گەڕەكی كێوە ڕەشە،”
دەشڵێت “بە گوتەی كەس و كاری، ناوبراو باری دەروونی تەواو نەبووە و بە تەنیا ڕۆیشتووە بۆ نزیك گوندی قۆڕەگۆ و لەوێ خۆی خستووەتە ناو ئاوەكە و خنكاوە،”
پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژە بەوەش دەكات كە لە ئێستا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە .