“ئەم هێرشانە نەك هەر هەڕەشەن بۆ سەر ئیسرائیل، بەڵكو هەڕەشەیەكی جیهانیشە”.
دانیال هاگاری گوووتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا لە كاردانەوە بە هێرشی تاقمی تیرۆریستیی حوسی بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر تەلئەبیب ڕایگەیاند” ئێمە ڕێگە بە ئێران و بریكارەكانی نادەین هاووڵاتییانمان تیرۆر بكەن، هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ بەرگریكردن لە سنوورەكانی ئیسرائیل دەیكەین”.
لە كاتژمێرەكانی سەرەتای بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی خۆكوژی ئێرانی – كە ئەگەری هەیە لە یەمەنەوە هەڵدرابێت ، لە ناو خاكی ئیسرائیلەوە خۆی كێشا بە باڵەخانەیەك لە ناوەندی شاری تەلئەبیب لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا.
گووتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە بارەی زیانەكانی ئەم هێرشەوە گووتی” لەم هێرشەدا كەسێكی سڤیل كوژرا و هەشت كەسی دیكەش بریندار بوون”.
رونیشیكردەوە ” ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانە ئێرانییەی لەم هێرشەدا بەكارهاتووە لە جۆری سەمەد-٣ بووە و پێدەچێت بۆ زیادكردنی مەودای فڕینەكەی دەستكاری كرا بێت”.
دانیال هاگاری زیاتر دواو گووتی “ئێستا هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە دەكات و هۆكاری دەرنەكردنی هۆشداریشی تێدایە. ئێمە لێكۆڵینەوە لە ڕێگری نەكردنی دەكەین. گرنگە جەخت لەوە بكەینەوە كە ئەم هێرشە لە سەرچاوەی نادیارەوە ئەنجام نەدراوە”.
“ئەم هێرشانە نەك هەر هەڕەشەن بۆ سەر ئیسرائیل، بەڵكو هەڕەشەیەكی جیهانیشە”.
گووتەبێژی سوپای ئیسرائیل وایگووت.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئەم بەرپرسەی ئیسرائیل روونیكردەوە ” سێنتكۆمی ئەمریكی و هاوپەیمانەكانی زۆرێك لەم هێرشانەیان كە لەلایەن ئێرانەوە سپۆنسەر دەكرێن بۆ سەر هێڵەكانی كەشتیوانی نێودەوڵەتی لە دەریای سوور و هەروەها هەڕەشە ئاسمانییەكان كە ئاراستەی ئیسرائیل دەكرێن، ڕێگرییان لێكردووە. ئێران لە هێرشەكانیان بۆ سەر ئیسرائیل و ناوچەكانی دیكەی جیهان پارەدار و پڕچەككردن و ئاراستەكردنی بریكارەكانی تیرۆریستییە”.
لە كۆتایی قسەكانیشدا گووتەبێژی سوپای ئیسرائیل گووتی ” ئێمە دۆخەكە هەڵدەسەنگێنین و ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەرگریكردن لە وڵاتەكەمان دەگرینەبەر”.
































































