بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت” سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە”.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، خێرای باش (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری ڕۆژئاوا و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٤٢
سلێمانی: ٤٢
دهۆک: ٤٢
زاخۆ: ٤٣
هەڵەبجە: ٤٤
کەرکوک: ٤٥
سۆران: ٤١
حاجی ئۆمەران: ٣٣
گەرمیان: ٤٦