زارى کرمانجى:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زیری دارایی له‌گه‌ڵ شاندێكی هاوبه‌شی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێم ده‌كات.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌دیدارێكدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر كاره‌كانی تیمی هاوبه‌شی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی له وه‌زاره‌ت و داوده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا، وه‌زیری دارایی پشتیوانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی بۆ كاری تیمه هاوبه‌شه‌كان دووپات كرده‌وه و ڕای گه‌یاند به‌رده‌وام ده‌رگامان بۆ تیمه‌كانی دیوانی چاودێری دارایی كراوه‌بووه بۆ وردبینی و به‌دواداچوون له‌سه‌ر لیستی مووچه و داهات و خه‌رجیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
لای خۆیانه‌وه شاندی هاوبه‌شی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان سوپاسی وه‌زیری دارایی و سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی وه‌زاره‌تیان كرد له‌پای ئه‌و هاوكاری و هاوئاهه‌نگییانه‌ی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان ئه‌نجامیانداوه.