زاری کرمانجی- سۆران:
ئەمڕۆ چوارشەمە 17ی تەمموزی 2024، لە کاتی کارکردن لە کێڵگەمینێک، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی کوپەیەکی پڕ لە کانزایان دۆزییەوە.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، بڵاویکردەوە، لە کاتی کارکردن لە کێڵگەمینێک کارمەندانمان کوپەیەکی پڕ لە کانزا دەدۆزنەوە، کە مێژووەکەی بۆ سەردەمێکی دێرین دەگەڕێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مینی سلێمانی و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری سلێمانی، لە ڕێوڕەسمێکدا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کوپە پڕ لە کانزایەکە، ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری سلێمانی کرا.