مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە بۆردوومانێكی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر گوندێكی باشووری لوبنان سێ منداڵی كورد گیانیان لە دەستدا و چەند كەسێكی تریش بریندار بوون.
سەرچاوە هەواڵییەكانی ناوچەكە بڵاویان كردەوە، دوێنێ 15ی تەممووز، فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی ئیسرائیل لە وەڵامی مووشەكەكانی حیزبوڵڵا، بۆردوومانی گوندی (ئوم التوت) ی باشووری لوبنان یان كرد و دوو خێزانی كوردی دانیشتووی یەكێك لە كێڵگەكاندا بەر بۆردوومانەكە كەوتن و سێ منداڵیان بە ناوەكانی (محەممەد و جان شاهین شەركس) كە برای یەكترن لەگەڵ (خەلیل محەممەد خەلیل) گیانیان لەدەستداوە.
ئەو دوو خێزانە كوردە خەڵكی عەفرین ی ڕۆژئاوای كوردستانن، دوای داگیركردنی شارەكەیان ڕوویان لە وڵاتی لوبنان كردووە و خەریكی كاركردن بوونە لەو كێڵگەیەدا.