مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ماوەی سێ هەفتەیە زیاتر لە 400 تانكەری ئێرانی كە سووتەمەنی عێراقیان بار كردووە، بەهۆی قبووڵنەكردنیان لەلایەن حكومەتی ئەفغانستانەوە لە سنوور گیریان خواردووە.
بەڕێوەبەری گومرگی ماهیرود لە پارێزگای خوراسانی باشووری ئێران دوێنێ سێشەممە ڕاگەیاند “زیاتر لە 400 تانكەری سووتەمەنی عێراق، 21 ڕۆژە لە ئەفغانستان گیریان خواردووە.”
ڕەزا عابدینی بەڕێوەبەری گومرگی ناوبراو دەشڵێت “تانكەرەكان ئێرانین و شۆفێرانی چاوەڕێی مۆڵەتی حكومەتی تاڵیبان دەكەن بۆ پاككردنەوەی ئەو بارانەی كە لە عێراقەوە باركراون و دەبێت لەم وڵاتە داببەزێنرێن”.
































































