مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری بازرگانی عێراق، دوای گلەیی زۆری هاووڵاتییان لە تۆمارنەكردنی ناوی منداڵەكانیان لە كۆبۆنی خۆراك، ڕاگەیاند “هۆكاری تۆمارنەكردن و ڕاگرتنی ناوی نوێی هاووڵاتییان لە كۆبۆنی خۆراك، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە ئێستادا كار لەسەر گۆڕینی مامەڵە لە كاغەزەوە بۆ ئەلیكترۆنی دەكەین،”
ئەسیر داوود ئەلغورێزی، وەزیری بازرگانی عێراق دەشڵێت “كاتێك پرۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنە تەواو كرا، ئەو كات دەست بە تەواوكردنی سەرجەم مامەڵە نوێیەكانی تۆماركردنی ناوی نوێ دەكەین.”