مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هێزەكانی سوپای پاسداران لە بەرزایییەكانی چیای قەندیل، ژمارەیەك كۆڵبەری كوردی داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا كۆڵبەرێك گیانی لە دەستدا و سێ كۆڵبەری تریش بە سەختی بریندار بوون.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە 16ی تەممووز، لە بەرزایییەكانی چیای قەندیل بە لای ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە، هێزەكانی سوپای پاسداران تەقەی ڕاستەوخۆیان لە ژمارەیەك كۆڵبەری كوردی خەڵكی سەردەشت ی ڕۆژهەڵات كردووە، لە ئەنجامدا كۆڵبەرێكی تەمەن 19 ساڵان بە ناوی كیان زەینی گیانی لەدەستداوە و 3 ی تریش بە سەختی بریندار بوون،
هەنگاو دەشڵێت “دوو لە بریندارەكان برای یەكترن، بە ناوەكانی كەیوان و پەیمان قادری.”