محەممەد مەحموود- رواندز:
لە وەرزی هاویندا بەشێک لە گەڕەکانی رواندز گرفتی کەمی ئاوی خواردنەوەیان بۆ دروست دەبێت، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی رواندزیش دەڵێت ” ئەو گرفتە چارەسەر دەکرێت و لیژنەیەکی تایبەت مەند پێکهاتووە بۆ بڕینی زێدەڕۆییەکان.
هۆگر مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی رواندز، بە زاری کرمانجی راگەیاند” دوای ئەوەی زیاتر لە ملیاریک دینار لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە تەرخانکرا بۆ کڕینی ترۆمپای نوێ بۆ پڕۆژەی ئاوی بێخاڵ رواندز، بەردەوام شکانی ترۆمپاکان وایدەکرد گرفتی کەمی ئاو هەبێت لە رواندز، دوای بەستنی ترۆمپای نوێ و بڕینی زێدەڕۆییەکان کێشەی کەمی ئاو چارەسەر دەبێت “.
هۆگر مەلا محەممەد، گوتیشی ” دەربارەی لابردنی زێدەڕۆییەکانی سەر تۆڕەکانی ئاو لە گەڕەکانی رواندز لیژنەیەکی تایبەت مەند پێکاتووە له نوێنەری چەند دام و دەزگایەکی شاری رواندز، دوای ئەوەی ئەو لیژنەیە گەڕەک بە گەڕەک تۆڕەکانی ئاو چاودێری دەکەن و دەپشکنن، لە هەر شوێنێک زێدەڕۆی کرابێتە سەر تۆڕەکانی ئاو ئەو زێدە ڕۆییانە لادەبرێن و ئاوەکان دەبڕدرێن، ئەمەش بە هەماهەنگی دام و دەزگاکان و هاووڵاتییانە بۆ ئەوەی چیتر گرفتی کەم ئاوی لە رواندز دروست نەبێت.