مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا ئاماری هێرشەكانی ڕێكخراوی داعشی لە شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵ لە سووریا و عێراق بڵاو كردەوە.
لە ڕاگەیاندراوێكی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا هاتووە “داعش لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو،153 هێرشی لە عێراق و سووریا ئەنجام داوە،”
دەشڵێت “هێرشەكان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دوو هێندە زیادی كردووە.”
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا(سێنتكۆم) هۆشداری دەدات و دەڵێ “زیادبوونی هێرشەكان ئاماژەن بۆ ڕێكخستنەوە و بەهێزبوونەوەی داعش.”
(سێنتكۆم) ئاماژەی بەوەش كردووە لە بەردەوامی هەوڵەكان بۆ لەناوبردنی داعش، ئەمەریكا و هاوبەشەكانی لە سووریا و عێراق، 196 كردەوەیان بۆ لەناوبردنی داعش لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵ ئەنجام داوە و بەو هۆیەشەوە 44 چەكداری ئەم گرووپە كوژراون و 166 ی دیكەشیان دەستگیركراون.