مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە كۆتایدا جۆ بایدن بڕیاری كشانەوەی لە كێبڕكێ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دایە دەست پزیشكەكانی خۆی و ڕاگەیاند ” ئەگەر پزیشكەكان پێم بڵێن كێشەیەكی تەندروستیم هەیە، ئەوە بیر لە خۆ كاندیدكردنم بۆ هەڵبژاردن دەكەمەوە.”
فشاری زۆری دیموكراتەكان لە سەر كشانەوەی جۆ بایدن سەرۆكی ئێستای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لە هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتەكە.
دوای سەرنەكەوتنی دیبەیتی یەكەمی بەرامبەر بە ترەمپ دەستی پێكرد و پێیان وایە بایدن بە هۆی نەخۆشی و تێكەڵكردنی قسەكانی لە ئاستێكی وا دانییە، جارێكی تر ببێتەوە كاندید.
بایدن ڕاگەیاند “كاری زۆرم ماوە ئەنجامی بدەم، بۆیە دوودڵم بڕیاری كشانەوە بدەم، بەڵام ئەگەر پزیشكەكان پێم بڵێن لە ڕووی تەندروستییەوە كێشەم هەیە، ئەوا بیر لە خۆكاندیدكردنم بۆ هەڵبژاردن دەكەمەوە.”