شەوی رابردوو هەریەک لە شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، بەمەبەستی پرسین لە ڕەوشی تەندروستی، سەردانی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجەیان کرد.
لە سەردانەکەیاندا، وێڕای گەیاندنی سڵاوی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە بە بەردەوام لە چەند ڕۆژی ڕابردوو پەرۆشانە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە سەر هێڵ بووە بۆ چارەسەرکردنی بەڕێزیان، لە ڕەوشی تەندروستیان پرسی و هیوای تەندروستییەکی باش و زوو چاکبوونەوەیان بۆ خواست.
چەند ڕۆژێکە ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، باری تەندروستی ناجێگیربوو و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر نەشتەرگەرییەکی گەورە و سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا.