ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە” درەنگانی شەوی ڕابردوو بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بۆردومانکرا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سیستمی بەرگری ئاسمانی یەکێک لە فرۆكە بێفرۆكەوانەکانی لە نزیكی بنكەكە خستووەتە خوارەوە، دووەمیشیان لەناو بنکەکەدا کەوتووەتەوە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لە هێرشەکەدا نەبووە.
هەرچەندە تائێستا گروپی چەكدارانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بهرپرسیارێتی خۆیان له هێرشهكه ڕانەگەیاندووە، بەڵام ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازی عێراقی دەڵێت” مقاوەمەی ئیسلامی هێرشەکەیان ئەنجامداوە”.
بنکەی سەربازی عەین ئەسەد دەکەوێتە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق کە هێزەکانی ئەمەریکای تێدا نیشتەجێن، لە ماوەکانی ڕابردووشدا چەندین جار رووبەڕووی هێرش بووەتەوە.