زارى کرمانجى-سۆران:
بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵى سۆران بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، ١٦ پڕۆژەى حەوزى بەخێوکردنى ماسى مۆڵەتى فەرمى کارکردنییان هەیە، پڕۆژەکانیش لە سنوورى قەزاى خەلیفان، سۆران، سیدەکان، ڕواندز، چۆمان و مێرگەسۆرن”.
گووتیشى: ” لەو پڕۆژانەى حەوزى ماسى ١٢ سەرچاوەى ئاوى ڕووبار بەکاردێنن و ٤ دیکەش سەرچاوەى ئاوى کانییە، هەروەها ١٣ جۆرى پڕۆژەکەیان خۆڵەو ٣ حەوزیش کۆنکرێتن”.