رێبوار حەمەلاو شوانی
به‌دڕیژایی مێژوو خه‌باتی ڕزگاریخوازی كوردستان دوژمنان و نه‌یارانی كوردستان هه‌موو جۆره چه‌ك و ئامرازێكیان به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی كاروانی تێكۆشان له پێناو گه‌یشتن به ئامانج و مافه‌ره‌واكان بوه‌ستێنن یان ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش بێت ڕیزه‌كانی گه‌لی كورد لێك بترازێنن ئه‌ویش به‌ڕێگه نانه‌وه ئاژاوه و دووربه‌ركی و سیناریۆی جیاوازدا .
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی وردبینانه له سه‌ر شۆڕشه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌ین ده‌بینن كه هه‌ر جاره‌و سه‌ركرده‌یه‌ك به ئیراده و باوه‌ری كوردانه‌ی خۆی هێز وبه‌رخودانی له به‌رامبه‌ر دوژمنان و داگیركه‌ران به‌رپاكردووه و دژی سته‌مكاران راپه‌ڕینی ئه‌نجامداوه ، هه‌ر له سه‌رده‌م شێخ سه‌عید پیران و شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی و قازی محه‌مه‌د و شێخ مه‌حموود و مسته‌فا بارزانی باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌ی كورد ، ئه‌وه‌ش هاندان و پاڵپشتێكی گرنگ بووه له ڕووی ده‌روونی و مۆڕاڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕگه‌ی جه‌نگی ده‌روونی دوژمنان بگرن و خه‌ون وسیناریۆی دوژمنان تێكبشكێنرێت ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی شوناس و مێژوو و خاك و ئاو ونیشتیمانه‌كه‌مان ده‌كه‌ن له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌دی هاتووه .
شه‌ڕ و شۆڕشه‌كانی كورد له رابردوو تا ده‌گاته شۆڕشه‌كان بارزانی نه‌مر كه سه‌رۆك مسعود بارزانی درێژه‌پێده‌ری بوو ، دوژمنان له رابردوو وئێستاشدا هه‌میشه هه‌وڵی ناشرین كردن و بچووكردنه‌وه‌یان داوه ، ئه‌وه‌ش ئامانجه‌كه‌ی روون وئاشكرایه و چونكه ئه‌وان به گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانی خۆیان زانیووه ، چونكه ئه‌و ئامانجیان له‌و جه‌نگه ده‌روونییه ته‌نها پارتیی نییه به‌ڵكو هه‌موو گه‌لی كورده چوونكه پارتی وبارزانی رابه‌رایه‌تی دۆزی كورد ده‌كه‌ن و ئاڵاهه‌ڵگری كوردایه‌تی و ئه‌م ئه‌زموون وقه‌واره‌یه‌ن ، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و شه‌ڕه ده‌روونییه ئیتر چ به‌ڕێگه میدیا و تابووری پێنجه‌م و یانیش ئابوورییه دروستكردنی درز و لێكترازان له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ، تا بتوانن باشتر پیلان و مه‌رامه‌كانیان به ئاسانی بێنه‌دی ، خه‌ونی دوژمنان ئه‌وه‌یه تا شانازی و ده‌ستكه‌وته‌كانمان به سووكی ببینن و رابه‌ر و سه‌ركرده‌كانمان به خۆپه‌رست و دوژمن بزانین و دوژمنانیش به پاڵپشت و دۆست.
به‌دڵنییایه‌وه مه‌به‌ست ئه‌وه نییه گه‌ر له شوێنك گه‌نده‌ڵی و نا یه‌كسانی هه‌بوو ، ئه‌وا به‌ده‌ستی ده‌ره‌كی و پیلانگێری بزانین ، ئه‌و جیاوازه له‌وه‌ی كه هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن و نه‌یاری ئه‌م گه‌ل و ئه‌زموونه به شێوه‌یه‌كی نادیار خه‌ونی نه‌خوازراو و خراپ به ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینن و دوژمنانی سه‌رسه‌ختی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه‌ن ، بۆیه ، ده‌بێ چۆن له رابردوو به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه بوینه كه دوژمنان به شه‌ڕی ده‌روونی و پروپاگه‌نده شه‌ڕی ئیراده‌ی ئێمه ده‌یان كرد و شكستخواردووبوون ، ئێستاش به‌هه‌مان شێوه ئه‌و جه‌نگه كه نه شه‌ڕی چه‌ك و نه شه‌ڕی تۆپ و فرۆكه‌یه ، به تێگه‌یشتن و هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی و ده‌روونی وسیاسییه‌وه شكستی پێبهێنین ، به‌تایبه‌تی كه ئه‌م ئه‌زموونه و ئه‌م گه‌له خاوه‌ن رابه‌ڕێكی كارێزما وفیداكاره و له هه‌مانكاتیشدا ئێمه خاوه‌ن گه‌لێكین كه ده‌یان جار به هه‌موو جۆره چه‌ك و هه‌وڵی كۆمه‌ڵكوژی هه‌وڵی قڕكردنمان درا و تاقیكراینه‌وه به‌ڵام دار به‌ڕووه‌كه نه‌سووتان و له‌ناوچوو به‌ڵكو به‌هێزتر له جاران درێژه‌ی به‌خه‌بات و به‌رخودان دا بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌گه‌وره و ره‌واكانی.