شەهلا ڕەشید- زاری كرمانجی :
رێكخراوی لێبوردنی نێو دەوڵەتی، لە راپۆرتێكدا رایگەیاند هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دوایەدا 23 منداڵیان كوشتووە، ئەم ڕێكخراوە جەختی لەوە كردەوە قوربانییەكان تەمەنیان لە نێوان 11 بۆ 17 ساڵدایە.
هەروەها راشی گەیاند” زۆربەی قوربانیيان بە فیشەكی جەنگ كوژراون، هەروەها سێ كچ و كوڕێكیش بەهۆی لێدانی توندی هێزە ئەمنییەكانەوە گیانیان لە دەستداوە.”
بە پێی ڕاپۆرتەكە 10 لە منداڵە قوربانییەكان بەلووچن و ڕۆژی هەینی خوێناوی لە زاهیدان كوژراون، حەوت قوربانی گوللـه لە دڵ و سەر یان ئەندامە گرنگەكانی دیكەیان كەوتووە.