سۆران 41 پلە و حاجی ئۆمەران 30 پلەی سیلیزی.
کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت” ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزتردەبنەوە”.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانى باکوور پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى سووک لە هەندێک ناوچە، هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزتردەبنەوە، خێرای باش (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ – ٩)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ یەک پلە بەرزدەبنەوە، خێرای باش (١٥ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری ڕۆژئاوا و مەودای بینین (٨ – ٩)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٤٤
سلێمانی: ٤٢
دهۆک: ٤٣
زاخۆ: ٤٣
هەڵەبجە: ٤٣
کەرکوک: ٤٥
سۆران: ٤١
حاجی ئۆمەران: ٣٠
گەرمیان: ٤٦


































































