زارى کرمانجى-چۆمان:
بەڕێوەبەرایەتى گەشتوگوزارى چۆمان، خاوەن خانووە گەشتیارییەکانى سنوورى چۆمان ئاگادار دەکاتەوە، کە چیتر زبل و خاشاک لەسەر ڕێگەو شوێنە گشتییەکان فڕێ نەدەن، ئەگەرنا ڕێکاریی یاساییان لە بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری چۆمان بڵاویکردووەتەوە، خاوەن خانووە گەشتیارییەکانى سنوری قەزای چۆمان ئاگاداردەکەینەوە، کە بەشێک لە خاوەنەکانیان زبڵ و خاشاک لەسەر ڕێگە گشتییەکان فڕێ دەدەن، ئەمەش سیمایەکى ناشیرینەو دەبێتە هۆى تێکدانی سروشت و جوانى ناوچەکە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک هەفتەی دووجار لە ڕۆژانی پێنج شەممەو یەکشەممە، تەواوی شوێنە گەشتیارییەکان پاک دەکەنەوە، دەتوانن لەو ڕؤژانەى دیاریکراون، زبڵ خاشاک لەناو حاویەی بەردەم خانووەکان دابنێن، کارمەندانی کۆمپانیا فڕێی دەدەن و کارئاسانیش زیارتیش دەبێت بۆیان.
باسى لەوەشکردووە، خاوەنی هەر خانووێکی گەشتیاریی ئەم کارە دووبارە بکاتەوە، ڕووبەرووی ڕێکاری یاسایی و سزادانی پێ بژاردن دەکرێتەوە.