د.سەباح سوبحی:
كۆسپی گەورە لەبەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كرێی دەرهێنانی نەوتە.
ئەندامێكی لێژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێڕاق، ئاشكرای كرد ” كۆسپی گەورە لەبەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كرێی دەرهێنانی نەوتە، لەبەر ئەوەی حكومەتی عێڕاقی فیدراڵ سوورە لەسەر ئەوەی كرێی دەرهێنانی نەوت 7 دۆلار بێت، لە كاتێكدا تێچووی دەرهێنانی نەوت زیاترە”.
لەسەر زاری د.سەباح سوبحی، پەرلەمانتاری عێڕاق بڵاو كراوەتەوە كە ” پێشنیارێك هەیە، قەرزی كۆمپانیاكان بدرێتەوە كە 20 ملیار دینارە، هەروەها چەند ئاسانكارییەكی دیكەشیان بۆ بكرێت، ئەمە دەبێتە بناغەیەكی باش بۆ ڕێككەوتن”.