
لە دادگا بێ تاوانی سەلمێنرا و كاندید بوونەكەشی یەكلایی بووەوە
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دۆسیەكانی تاوانباركردنی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا بە گەندەڵی، لەلایەن بریكاری دادوەری باڵاوە ڕەت كرایەوە و تەواوی بەڵگەكانی پەیوەست بە بێتاوانی دۆناڵد ترەمپ لە بەڵگەنامەیەكی نهێنیدا ئاشكرا كران.
ئایلین كانۆن، دادوەری باڵای پەیوەست بە داواكاری تێوەگلانی دۆناڵد ترەمپ، بە گەندەڵی و پێشێلكارییەكان، دوێنێ دووشەممە ڕاگەیاند “داواكاری پارێزەرێك سەبارەت بە تۆمەتباركردن بە گەندەڵی و تێوەگلانی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا هەڵدەوەشێنێتەوە.”
لای خۆشیانەوە، پارێزەرانی دۆسیەكەی ترەمپ سكاڵایان دژ بە ڕاوێژكاری تایبەت جاك سمیس، لێكۆڵەری تایبەت بە دۆسیەی گەندەڵی و پێشێلكارییەكانی ترەمپ تۆمار كردووە و لە ڕاگەیاندراوێكشدا وەزارەتی داد تۆمەتبار دەكەن كە بە شێوەیەكی نادروست پارەی بۆ نووسینگەكەی سمیس دابینكردووە، بۆ شاردنەوەی ئەو گەندەڵییەی لێكۆڵەرەكە.
هاوكات شەوی ڕابردوو بە دروشمی (جارێكی دیكە ئەمەریكا دەوڵەمەند بكەرەوە) كۆنگرەی نیشتمانیی كۆمارییەكان بەڕێوەچوو، هەر لەو كۆنگرەیەدا دۆناڵد ترەمپ بە دەنگی دوو هەزار و 387 ئەندام وەك كاندیدی فەرمی كۆمارییەكان دیاری كرا.
چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا دۆناڵد ترەمپ لە كاتی پێشكەشكردنی وتارێك بۆ لایەنگرانی لە هەوڵێكی تیرۆركردن ڕزگاری بوو.