ئێوارەی دوێنێ تەرمی گەنج بە هەڵوەسراوەییەوە لە نێو ماڵەكەیان دۆزرایەوە، كە پێ دەچێت خۆی خنكاندبێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە قەزای خەبات رایگەیاند” دوێنێ ئێوارە گەنجێک بە ناوی محەمەد عادل، خۆی خنکاندووە و هۆکاری خۆ خنکاندنی ڕوون نییە”.
سەرچاوەكە روونیكردەوە ” خیزانی ئەو گەنجە چوونەکە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری و ئەو بە تەنها لە ماڵەوە ماوەتەوە، کاتێک گەڕاونەتەوە،بە محەمەدیان بە هەڵواسراوی بینیوە و ئێستا دۆسیەی بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەست پێكراوە.
































































