زاری کرمانجی-ڕواندز:
دوای نێوەڕۆی ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤، ئۆتۆمبێڵیک کەوتە ناو ڕووباری بەرزێوەو شوفێرەکەی بە سووکی بریندار بوو.
کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری بیکاشۆ، لە نزیک گوندی بەرزێوە، کۆنتڕۆلی لەدەستداوەو کەوتووەتە ناو ڕووبارو شوفێرەکەی بە سوکی بریندار بووە”.
گووتیشی ” شوفێری ئۆتۆمبێلەکە ناوی ( زریان جەمیل زراری ) تەمەن ٣٠ ساڵەو دانیشتووی قەزای سۆرانە، بە مەبەستی مەلەکردن هاتووەتە ئەو شوێنە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای چەند کاتژمێریک لە ڕێگەی پێنج تیمی بەرگری شارستانی و بە هاوکاری تیمی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران، توانرا لە شوێنێکی زۆر سەخت، ئۆتۆمبێلەکەی دەربێنین.