زاری كرمانجی – سیدەكان:
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی سیدەكان، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” بەهۆی چاككردن و كاركردن لە دوو گەڕەكی سەنتەری قەزای سیدەكان، تۆڕی ئاو شكابوو، بەو هۆیەوە ماوەی سێ رۆژ بێبەش بوون لە ئاوی خواردنەوە.
قارەمان شێخۆ، بەرپرسی فەرمانگەی سیدەكان، ئاماژەشی بەوەدا، لە لایەن تیمەكانمان توانرا گرفتی ئاو لە هەردوو گەڕەكی راپەڕین و گوڵان چارەسەر بكرێت و تۆڕی ئاویان بۆ چاكبرێتەوە .
سەنتەری قەزای سیدەكان، زیاتر لە هەزار هاوبەشی ئاوی هەیە و بەشێوەیەكی گشتی پێوەری ئاویان بۆ بەستراوە و دوو رۆژ جارێك بۆ ماوەی كاتژمێرێك ئاوی خواردنەوەیان بەسەر دابەش دەكرێت .