محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
سەفا دۆلەمەری، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:“ لیژنەکانی پشکنین و چاودێری کردنی بازاڕ بەردەوامن لە پشکنین و چاودێری لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییان و پاراستنی تەندروستیان نەهێشتنی کالای ماوە بەسەرچوو”.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سۆران دەشڵێت:” ڕۆژی دووشەممە دوای چوونی لیژنەمان بۆ بازاڕی گۆشتفرۆشانی سەنتەری قەزای ناوەندی سسۆران لە نێو ساردکەرەوەیەک توانرا 20 کیلۆ گۆشتی خراپ بووی کە بەهیچ جۆرێک شیاوی خواردن نەبووە دەستی بەسەر دابگیرێت.
سەفا دۆلەمەری گووتیشی:“ ئەم شوێنە ئاگاداری پێداروە و سزای دارای دەدەرێت هاووڵاتییانیش دەتوانن لە ئەگەر ی گرانی نرخی کالا پەیوەندی ژمارەکانی چاودێری بازرگانی سۆران بکەن. 07509683135+07509683136