زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سۆران بڵاوی كردووەتەوە: ” بۆ لە نزیكەوەی ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی كارەكانی پڕۆژەی ۲۰مەتری گەڕەكی (كۆرەك)، ڕەجەب زبێر حارس، قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران بە یاوەری سەرۆكی شارەوانی سۆران و سەرۆك و ئەندامانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت و لیژنەی سەرپەرشتی پڕۆژەكان، سەردانی پرۆژەكەیان كرد”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” مەبەست لە سەردان و بەسەركردنەوەی زیاتر ئاگاداربوون بوو لە بەڕێوەچوونی پرۆژەكەو لە نزیك ئاگاداربوون لە گیروگرفتەكان و رێنمایی پێویست دران بۆ خێرا كردنی كارەكانی پڕۆژەكە.
































































