مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا، كاتی تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانێتییەكان و كاندیدانی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەیەكی تر درێژ كردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 15ی تەممووز كۆتا ڕۆژی تۆماركردنی ناوی حزب و هاوپەیمانێتییەكان بوو، بەڵام لە ڕاگەیاندراوێكدا كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، تا 18ی ئەم مانگە وادەی تۆماركردنی حزب و كاندیدی سەربەخۆ و هاوپەیمانێتییەكان درێژ كرایەوە.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، بڕیارە ڕۆژی ٢٠ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوە بچێت .