مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند پرۆسەی سەرژمێریی گشتی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان و عێراق لە كۆتایی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت و هاووڵاتییانی دەرەوەی وڵات ناگرێتەوە.
عەبدولزەهرا هنداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بارەی دواین ڕێكار و ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی ڕاگەیاند “لە 20ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ پرۆسەكە ئەنجام دەدرێت،”
دەشڵێت “سەرژمێرییەكە تەنیا هاووڵاتییانی ناوخۆ دەگرێتەوە و ئەوانەی دەرەوەی وڵات نایانگرێتەوە.”
ئاشكراشی دەكات كە لە ڕابردوودا هەر وڵاتێك هەوڵی دابێت سەرژمێری دانیشتووانی دەرەوەی وڵاتەكەی بكات، شكستی خواردووە و نەیتوانیوە بگات بە ژمارەی ڕاستەقینەكە.
31ی ئایاری ئەمساڵ، سەرژمێری ئەزموونی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد و 13ی حوزەیران كۆتایی هات .