پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
سەرباز باڵەكی: سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی سۆران ئەمڕۆ شەممە، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” نرخی عەیارەكانی زێڕ و ئۆنسە لە ئیدارەی سۆران بەراورد كۆتایی هەفتەئ رابردوو نرخی زێڕ بەرچاوو داكەتووە بۆ هەر مسقاڵێك بڕی زیاتر لە پێنج هەزار دابەزیووە ”.
نرخی سەرجەم عەیارەكانی زێڕیش بەم شێوەیەیی خوارەوەیە:.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 24= 402,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕعەیار 22= 369,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 21 =352,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 18= 302,000 دینارە.
هاوكات : نرخی یەك ئۆنسەی زێڕیش لەبازاڕەكانی جیهاندا 1645 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .