شەهلا ڕەشید- سۆران
بن وود، شرۆڤەكاری كۆمپانیای سی سی ئینسایت، دەڵێت” هەڵبژاردنی ئەم بەرهەمە یارییەكی سەرنجڕاكێشە بۆ سامسۆنگ، چونكە بازاڕی جیهانی بۆ ئەڵقەی زیرەك مەزەندە دەكرێت تا ساڵی 2025 بگاتە چوار ملیۆن ئەڵقە.
سامسۆنگ یەكەم كۆمپانیای گەورەی تەكنەلۆژیایە كە ئەڵقەی زیرەك دەخاتە بازاڕەوە، ئەم كۆمپانیایە هیوادارە بە نوێترین ئامێری خۆی كە گالاكسی ڕینگە، سەرنجی بەكارهێنەرانی ڕابكێشێت، هەروەها ئەم ئامێرە نوێیە لە لوتكەی گالاكسی وەك نوێترین بەرهەمی ئیكۆسیستەمی ئامێرەكانیدا نمایشكرد.
ئەڵقەی زیرەك هەستەوەری بچووكیان هەیە بۆ دەستنیشانكردنی نیشانە تەندروستییە جیاوازەكان، پێدەچێت سامسۆنگ دەیەوێت ببێتە گەورەترین كۆمپانیای تەكنەلۆژیا كە بچێتە بازاڕی ئەڵقەی زیرەكەوە.
































































