حەسەن كەریم-زاری كرمانجی
پڕۆژەی ئاوی گوندەكانی دۆڵی خانەقا لە سنووری ناحییەی وەرتێ، بە گوژمەی نزیكەی 280 ملیۆن دینار، بۆ جاری دووەم دەرێتە تەندەر و جێبەجێ دەكرێت.
ئەندازیار تەحسین سەعدوڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لە درێژەی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێم و كوردستان و گەیاندنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ سەنتەری شارو شارۆچكەو گوندەكانی سنوورەكەمان، دەستكراوە بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندەكانی دۆڵی خانەقا لە سنووری ناحییەی وەرتێ”.
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، گووتیشی: گووژمەی پڕۆژەكە بریتییە لە 280 ملیۆن دینار، بۆ جاری دووەم دەرێتە تەندرە و دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.
































































