زارى کرمانجى-سۆران:
لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، هیچ پڕۆژەیە بەخێوکردنى پەنجەماسى نییە، ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە.
کامەران حوسێن مامەند، بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵى سۆران بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، هیچ پڕۆژەیەکى بەخێوکردنى پەنجەماسى نییە، ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە کێشەى کەمئاوى لە ناوچەکە، نەبوونى شارەزاییەکى تەواو لە بەخێوکردنى پەنجەماسى”.
زیاتر گووتی : ”هۆکارى دیکە ئەوەیە لە ئێرانیش ماسى هاوردەى هەرێمى کوردستان دەکرێت، بە تایبەتى سنوورى ئیدارەى سۆران، هەروەها لە شارەکانى دیکەى هەرێمى کوردستانیش ماسى دێتە ئەو ناوچەیە، ئەمەش وایکردووە کەمتر بیر لە پڕۆژەى بەخێوکردنى پەنجەماسى بکرێتەوە”. بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵى سۆران، روونیشکردەوە، پڕۆژەى ماسى هەیە، ئەمە جیاوازە لە پڕۆژەى بەخێوکردنى پەنجەماسى.