كەمێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێك لەبەردەم ماڵی ئەكرەم ساڵح، بەرپرسی لقی ٢٢ی كەلاری پارتی دیموكراتی كوردستان تەقییەوە.
بە پێی زانیارییەكان ئەم تەقینەوەیە هیچ زیانێكی گیانمی بە دواوە نەبووە.
تا ئێستا لایەنە ئەمنییەكانی دەڤەرەكە هیچ زانیارییەكی فەرمییان لەمبارەیەوە نەخستۆتە ڕوو.