شەهلا ڕەشید- سۆران
سەرچاوەیەك بڵاوی كردەوە كە گوایە خواردنی مریشكی سوور بۆ تەندروستی مەترسیدارە و دەبێ سەر ببڕێن و بكرێنە پەین نەك بفرۆشرێنە هاووڵاتییان، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵیش لە سۆران دەڵێت ” هیچ ڕێنماییەكمان لەم ڕووە بۆ نەهاتەوە.
لە سەرچاوەكەدا ئاماژەبەوەشكراوە: ” ئەم جۆرە مریشكانە تەنها بۆ هێلكە كردنن و ماوەی دوو ساڵ لە كێڵگەی پەلەوەر ڕادەگیرێن، هەروەها چەندین جۆر ڤاكسین و دەرمانیان پێدەدرێن كە بۆ تەندروستی مرۆڤ مەترسیدارن.
لای خۆیەوە ئیدریس ئەنوەر، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” ئێمە هەموو ڕێنماییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵی ڤێتەرنەری وەردەگرین، هەر بۆیەش بۆ شیاو نەبوونی خواردنی مریشكی سوور هیچ ڕێنماییەك و نووسراوێكمان تا ئێستا بوو نەهاتووە.
































































