شەهلا رەشید- سۆران
ڕۆژانە زۆرێك لە خەڵك بە هەر هۆكارێك بێت ڕووبەڕووی سترێس، نیگەرانی، دڵتەنگی و …هتد، دەبنەوە، ئەوانە و چەندین هۆكاری دیكەش كاریگەرن بۆ لاوازبوون و تێكچوونی بەشێك لە جەستەی مرۆڤ، بۆیە هەوڵبدەن ژیان بە قورسی وەرمەگرن بۆ ئەوەی دوور بن لە گرفتە تەندروستییەكان.
گرنگترین هۆكارەكان كە كاریگەرن لەسەر تەندروستی مرۆڤ بریتین لەمانە:
-توڕەبوون، كاریگەری لەسەر جگەر دروست دەكات.
-دڵتەنگی، سییەكان لاواز دەكات.
-نیگەرانی، هۆكارە بۆ لاوازی و تێكچوونی گەدە.
-سترێس، كاریگەری نەرێنی لەسەر دڵ و مێشك دروست دەكات و لاوازیان دەكات.
-ترس، گورچیلەكان لاواز دەكات.
س/ ماڵپەڕی تیمی تەندروستی
































































