زاری کرمانجی – سۆران:
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی قوتابییانی بۆ ساڵی نوێی خوێنـدنی (2024-2025) بەشێوەی ئەلیکترۆنی ڕادەگەیەنێت، کە پرۆسەکە لە ڕێکەوتی (2024/7/15) تاکو (2024/8/31) بەردەوام دەبێت.
بەمەبەستی بەرچاوڕونی بۆ ئەو خوێندکارو قوتابییانەی دەیانەوێت پرۆسەی گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، كلیك لەسەرئەم لینکە فێرکاریەی خوارەوە بكەن دواتر دەست بکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی هەڵە نەبنەوە، لە هەمانکاتدا هەرقوتابییەک پرسیار یان سەرنجێکی هەبێت وێڕای خوێندنەوەی دەقی ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانی لەڕێگەی لینکی هاوپێچ ئاراستەی تۆماری هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.
تێبینی:
١/ قوتابی لە ناو ئەکاونتی تایبەتی خۆیەوە دەتوانێت لەڕێگەی کورتە نامەوە گفتوگۆ لەگەڵ تۆماری کۆلێژ یان تۆماری گشتی زانکۆکان بکات بۆ هەر پرسیار و ڕونکردنەوەیەک.
٢/ ئەگەر قوتابی (یوزەرنەیم و پاسۆردی) نەبوو یاخود لە یادی کردبێت، بۆ چونە ناو سیستمی گواستنەوەو دابەزین، ئەوا بە ژمارەی تاقیکردنەوەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەبات لە تۆماری زانکۆکەی پرۆسەکە ئەنجامدەدات.
٣/ بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی گواستنەوەو دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابییەک سەردانی وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدرێت.
٤/ پێویستە لەو ماوەی دیاری کراوە خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەی ئەم ماوەیە مامەڵەکەی جێبەجێ ناکرێت.
بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
regayzanko.com
zankoline 01