زاری كرمانجی-سۆران
دوای ئەوەی بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ، دوو بۆڕی ئاوی سەرەكی پڕۆژەی (سۆران-بەرزێوە) شكان، بووە هۆی بێ ئاو بوونی زیاتر لە 2500 ماڵ لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران.
لای خۆیەوە ئەندازیار تەحسین سەعدولڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” دوای شكانی ئەم دوو بڕۆیەى پڕۆژەی ئاوی سەرەكی (سۆران-بەرزێوە) تیمەكانمان بەردەوام بوون لە كاركردن، خۆشبەختانە توانرا بۆڕییەكان چاكبكرێنەوەو دەستكرایەوە بە دابەشكردنی ئاو بەسەر دانیشتووانی ئەم گەڕەكانەو گرفتی ئاویان چارەسەر كراوە.
































































