زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی زانكۆی سۆران بڵاوی كردەوە: ” ڕۆژی ١٤ـی تەموزی ٢٠٢٤، بە سەرۆكایەتی د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆكی زانكۆ، كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجوومەنی زانكۆ بەڕێوەچوو. گفتوگۆیەكی تێروتەسەل لەسەر خاڵەكانی كارنامەی كۆبوونەوەكە كرا، لە دەرئەنجامی كۆبوونەوەكەدا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دەركران:
- بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی زانكۆ بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥.
- بڕیاردرا ساڵی نوێی خوێندن لە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٤، دەستپێبكات.
-خۆتۆماركردن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥، لە ١٥ـی ئابی ٢٠٢٤، بەردەست دەبێت.