زارى کرمانجى:
لە قەزاى ئاکرێ، ئافرەتێک لەسەر مادەى هۆشبەر دەستگیر کراو پێشتر فەرمانى گرتنى هەبووە.
ئەمرۆ یەکشەممە، 14ـی تەمموزی، 2024، بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پۆلیسی بنکەی گوڵان لە ئاکرێ، ئافرەتێکى بەناوی (ع . م. ج) تەمەن 32 ساڵ دەستگیر کرد، کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، تۆمەتبار لە دادگای تاوانی دهۆک، بەپێی ماددەی 30 لە یاسای نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ژمارە1ـی ساڵی 2020، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، پۆلیسی ئـاکـرێ بە هەماهەنگی لەگەڵ دادگای لێکۆڵینەوەى ئاکرێ، بەپێی ڕێکارەکان ڕەوانەی دادگای تاوانی دهۆک کراوە.