مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سەر زاری جێگری كاروباری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی دادی ئێران, بڵاوی كردەوە تا كۆتایی ئەمساڵ دۆسیە بۆ تەواوی گرووپە چەكدارە دژبەرەكانی ئێران لە سنووری هەرێمی كوردستان دەكەنەوە و ناوەكانیان دراوەتە عێراق بۆ ڕادەستكردنەوەیان.
غەریب ئابادی، جێگری كاروباری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی دادی ئێران ڕاگەیاند “ناوی 120 ئەندامی پارتە چەكدارە دژبەرەكانی ئێران، كە خۆیان داوەتە پاڵ كورد، دراوەتە عێراق و لەو ماوەیەدا لێپرسینەوەیان دەست پێ دەكات.”
دەشڵێت “تا كۆتایی ئەمساڵ بۆ سەرجەم گرووپەكان دۆسیە پێك دێت و ڕادەست كردنەوەیان لە وڵاتانی دەرەكییەوە داوا دەكرێت و هەنگاوی دواتریشی لێپرسینەوە كردن دەبێت لەگەڵیان.”