زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، ڕایدەگەینێت، لە ماوەی رابردوو، نزیكەی هەزار كەسی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییمان ناوی تۆمار كراوە بە مەبەستی وەرگرتنی هاوكاری دارایی .
توران خدر بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، دووپاتی كردەوە، لە رێگەی لیژنەیەك ناوی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكانی ئۆتیزم، شەشەل دەماغ، بیركۆل، داون و شەكرەی منداڵان و چەند جۆرێكی تر تۆمار كراون .
دووپاتی كردەوە، وەزارەتی كار و باری كۆمەڵایەتی موژدەی ئەوەی راگەیاند كەوا ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیوە بۆ تۆماركردن و پێدانی هاوكاری مانگانە بەو خاوەن پێداویستە تایبەتیانە، كە ئاسانكاری زۆریان بۆ دروست دەبێت .
بەپێی ئەو ئامارەی بە زاری كرمانجی دراوە، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، نزیكەی 4 هەزار كەس ناوی تۆمار كراوە و مانگانە لە رێگەی بانكەكانەوە هاوكاری داراییان بەسەر دابەش بكرێت.